AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٢ ١٨:١٩

ڕێبەرێکی پەکەکە:

ئەندامانی پەکەکە لە شەنگال، مەخموور و سنوورەکانی هەرێم و سووریا کشاونەتەوە

ئەندامانی پەکەکە لە شەنگال، مەخموور و سنوورەکانی هەرێم و سووریا کشاونەتەوە

ڕێبەرێکی پەکەکە، بوونی ئەندامانی ئەو پارتە لە شەنگال، مەخموور و سنووری هەرێمی کوردستان و سووریای وەدرۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمال بایک لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئەلیەوم، وتی: ئەندامانی پەکەکە لە ئۆپراسیۆن لە دژی داعش لە عێراق بەشداریان هەبووە و گرووپە ئێزدییەکانیشیان پەروەردە کردووە و ئێستاش لەگەڵ حکومەتی عێراق لە پێوەندیدان و بەتواوەتی لە شەنگال و مەخموور کشاونەتەوە.

ناوبراو هەروەها وتی: پاگەندەکانی تورکیا سەبارەت بە بوونی ئەندامانی پەکەکە لە مەخموو، شەنگال و کەرکووکئامانجی دیاری کراویان هەیە و ئەویش داگیرکردنی ئەو ناوچانە بە هەر شێوەیەک کە بووە.

هەروەها وتیشی: لە مەخموور بەس بنەماڵەی پەنابەرانی کوردی تورکیا هەیە کە هیچ جۆرە چالاکییەکی چەکدارانەیان نییە.

News ID 49172

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha